ئه‌فیگدۆر لیبه‌رمان: خوازیارین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فه‌له‌ستینیه‌كان كۆتایی پێبێت
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل
وێستگه نیوز -
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند كه خوازیارن ناڕه‌زایی و مانگرتنی فه‌له‌ستینیه‌كان دژ به بڕیاری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل كۆتایی پێبێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌فیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل وتی: "هیوامان هه‌یه كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربونه‌وه بڕوات،بگه‌ڕێینه‌وه ژیانی ئاسایی دوور له توندوتیژی".
پاش بڕیاری ناساندنی شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و شاره له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه توندوتژییه‌كان له فه‌له‌ستین ده‌ستی پێكرد.
بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناڕه‌زایی و كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری جیهانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی هاوپه‌یمانی خۆرئاوای لێكه‌وته‌وه و رایانگه‌یاند كه "ئه‌و بڕیاره لێدانه له‌هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نائارامیه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
رۆژی چوارشه‌ممه 6ی كانونی یه‌كه‌می 2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،
قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە
تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ ئه‌و شاره.
له‌دره‌نگانێكی ڕۆژی شه‌ممه‌دا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بی داوایان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد، له‌و بڕیاره پاشگه‌زبێته‌وه،وتیشیان"ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی توندوتیژی له‌ناوچه‌كه".
PM:02:20:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت