بانكی ناوه‌ندی: عیراق پشت به‌ داهاتی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه‌

‌بانکی ناوەندی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند كه‌ وڵاتەکەی وردە وردە پشتبەستن بە داهاتی نەوت کەمدەکاتەوە و لە 30 ساڵی داهاتوودا ڕێژەی پشتیوانیکردن بە داهاتی نەوت دەگاتە لە 15%.

 لە وتەیەکدا كه‌ لە کۆنگرەی ساڵانەی بانکی ناوەندی عیراق پێشكه‌شیكرد، عه‌لی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند: بوونی ئاماژەی ئاشکرا هەیە بۆ بە دەستهێنانی جێگرەوە بۆ داهاتی دیکە جگە لە داهاتی نەوت کە لەمەودوا پشتی پێدەبەسترێت، وتیشی: عیراق وردە وردە پشتبەستنی خۆی بە داهاتی نەوت کەمدەکاتەوە و بەگوێرەی پلانێک ساڵانە بە ڕێژەی لە 2.5 بۆ ماوەی 30 ساڵ وا دەکرێت کە پشتیوانیکردن بە داهاتی نەوت لە 15%ی داهاتەکان تێپەڕ نەکات.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا عه‌لی عەلاق جەختیکردەوە، عیراق لە قۆناغی داهاتوودا گەورەترین هەلی وەبەرهێنان بە خۆیەوە دەبینێت، بەڵام ئەوەش پابەندە بە بوونی کەشێکی گونجاو بۆ بواری وەبەرهێنان، چونکە پشتبەستن بە یەک سەرچاوەی داهات لە بودجەدا، ئەگەری ئەوەی هەیە ڕووبەڕووی گۆڕانکاری بەردەوام ببێتەوە، بۆیە عیراق هەوڵی وەدیهێنانی ئەو دۆخە دەدات لەڕێگەی کەمکردنەوەی پشتیوانیکردن بە نەوت وەک تاکە سەرچاوەی داهات.

پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندبوو، عیراق لە هەوڵی بەهێزکردنی ئابوری وڵاتەکەدایە بۆ ئەوەی بە تەنها پشت بە داهاتی نەوت نەبەسترێت.

ر.ع


PM:06:32:09/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو