حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كۆنترۆڵکردنی سنووری‌ عیراق و سوریای‌ راگەیاند


وێستگه‌ نیوز ـ
ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ رایگه‌یاند كه‌ پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ جه‌زیره‌ و بادیه‌ی‌ رۆژئاوای‌ عیراق كۆتایی هات و ته‌واوی‌ سنووری‌ عیراق و سوریایان كۆنترۆڵ‌ كردووه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ جه‌زیره‌ و بادیه‌ی‌ رۆژئاوای‌ عیراق به‌ كۆنترۆڵكردنی‌ سنووری‌ عیراق و سوریا كۆتایی هات".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هێزه‌كانیان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ به‌هێزكردنی‌ هێڵی‌ سنوور له‌گه‌ڵ‌ سوریا و "له‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتین".

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌كانی‌ سوپای عیراق له‌ باشوور یه‌كیان گرتووه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ پاككراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر كارگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ بۆمب و گه‌نجینه‌ی‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه‌.

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ته‌واوی‌ ناوچه‌ی‌ جه‌زیره‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیدایه‌.

دوێنێ‌ هه‌ینی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ به‌رفراوانی‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ بادیه‌ی‌ جه‌زیره‌ له‌نێوان موسڵ‌ و پارێزگای‌ ئه‌نبار تا ده‌گاته‌ سنووری‌ سوریا راگه‌یاند.



PM:12:30:09/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو