تره‌مپ باری نائاسایی له ولایەتی كالیفۆرنیا راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پشتیوانیی فیدڕاڵی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ولایه‌ته‌كه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باری نائاسایی له ولایه‌تی كالیفۆرنیا راگه‌یاند.
بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانیكردنی به‌پرسانی ناوخۆیی ولایه‌تی كالیفۆرنیایه تا كۆنتڕۆڵی ئه‌و ئاگره بكه‌ن كه له 4ی كانونی یه‌كه‌مه‌وه له داراستانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 500 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه به‌شداری له كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی كالیفۆرنیا ده‌كه‌ن كه 640 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی ئه‌و ولایه‌ته‌ی گرتوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 200 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.
به‌پێی دوایین ئاماریش به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 43 كه‌س بونه‌ته قوربانی و زیانه ماددیه‌كانیش سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
ر.ع
PM:11:31:08/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت