باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری به هاوڵاتیانی ده‌دات
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشداریی دایه هاوڵاتیانی خۆی كه ماوه‌ی سنوردانكردنی جموجوڵی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زۆنی نێوده‌وڵه‌تی له‌عیراق درێژكردوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لاپه‌ڕه‌تی تابه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاندووه كه درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سنورداركردنی جموجوڵی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی واشنتۆنه بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه: "وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌ك پێویسته هاوڵاتیانی ئه‌مریكا له‌وپه‌ڕی هۆشداریدا بن بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی خۆیان له‌كاتی ژیان و كاركردنیان له عیراقدا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به وێباستێكی سه‌ربه حكومه‌تی ئه‌مریكا كراوه كه به‌بیرهاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته ده‌هێنێـأه‌وه كه ره‌نگه له عیراق دوچاری مه‌ترسیی فڕاندن و تیرۆركردن و توندوتیژی ببنه‌وه.
ڕۆژی چوار شەممە 6ی کانونی یەکەمی 2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قودسی وەکو پایتەختی ئیسرائیل ناساند و تەئکیدی لەوە کردەوە پایتەختی وڵاتەکەی بۆ قودس دەگوازێتەوە، هاوكات ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ راگه‌یاند كه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه دوو ساڵی پێده‌چێت.
ناساندنی شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و خواستی تره‌مپ بۆ گواستنه‌ویه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئه‌و شاره، ناڕه‌زایی له وڵاتانی عه‌ره‌ب و موسڵمان لێكه‌وته‌وه و ئه‌مڕۆش "هه‌ینیی توڕه‌یی" له فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌چوو و به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فه‌له‌ستنییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل دوو فه‌له‌ستینی كوژران و نزیكه‌ی 250ی دیكه‌ش برینداربوون.
ر.ع
PM:07:37:08/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت