پوتن سه‌ردانی توركیا ده‌كات
ئەردۆغان و پوتن
وێستگه نیوزـ
لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکیا بڕیاروایه دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 11ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات.
ئیبراهیم کاڵن، جێگری سکرتێری گشتیی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند: پوتن لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوا پێشهاتەکان بەتایبەت پرسی قودس و رەوشی سوریا و بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بکەن پێكه‌وه باس بكه‌ن.
هاوكات كۆشكی كرملن له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره دوپاتكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه بابه‌تی سه‌ره‌كیی و له‌پێشینه‌ی گفتوگۆكانی نێوان پوتن و ئه‌ردۆغان جێبه‌جێكردنی پرۆژه گه‌وره هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بێت له بواری وزه‌دا.
كۆشكی كرملن له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی روسیا و سه‌رۆك كۆماری توركیا پرسه نێوده‌وڵه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌ت دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قه‌یرانی سوریا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ر.ع
PM:06:40:08/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت