سەعد حەریری: بڕیارەکەی ترەمپ له بارهی قودسهوه رهت دهكهینهوه
سەعد حەریری
وێستگه نیوز ـ
سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاند، بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی قودسەوە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئاڵۆزتر دەکات.
سەعد حەریری، لە کۆبوونەوەیەکدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا وتی: "بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، پرۆسەی ئاشتی ئاڵۆزتر دەکات و گرفتێکی نوێ بۆ ئاسایشی ناوچەکە زیاد دەکات".
ناوبراو بە ناوی گەلی لوبنانەوە دووپاتیکردەوە کە بڕیارەکەی ترەمپ رەتدەکەنەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی چوارشهممه 6ی كانوونی یهكهمی 2017، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و داواشی لە وەزارەتی دەرەوە کرد بە زووترین کات باڵیۆزخانەکەیان لە تەل ئەبیبەوە بگوازنەوە بۆ قودس.
بڕیارەکەی ترەمپیش کاردانەوەی ناڕەزایی لەلایەن سەرکردەی وڵاتانی جیهانەوە بەدوای خۆیدا هێنا و رەتیانکردەوە.
هــ. ر
PM:02:37:08/12/2017
ئهم بابهته 1260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت