كیم جۆن ئۆن چۆن باسی ئیسرائیل و قودس ده‌كات؟
كیم جۆن ئۆن
وێستگه نیوز ـ
كیم جۆن ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به دانپێدانانی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ره‌تكرده‌وه.
كیم جۆن ئۆن ئاشكرایكرد: وڵاتێك نیه به‌ناوی ئیسرائیل تا پایته‌خته‌كه‌شی قودس بێت.
وتیشی: "هیچ كات كۆریای باكور دان به ئیسرائیلی داگیركه‌ردا نانێت وه‌ك ده‌وڵه‌ت".
هاوكات وته‌بێژی حكومه‌تی پیونگ یانگ، ئاشكرایكرد: له ساڵی 1988وه كۆریای باكور دانی به سه‌روه‌ری ته‌واوی خاكی فه‌ڵه‌ستینییه‌كاندا ناوه جگه له‌ناوچه‌كانی (جۆلان) كه به‌شێكه له‌سوریا.
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشه‌ممه بڕیاریدا به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ئیسرائیل بۆ شاری قودس ئه‌وه‌ش به ئامانجی بوون به پایته‌ختی ئیسرائیل له‌ماوه‌ی داهاتوودا، به‌و كاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆر له جیهانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامی‌دا سه‌ری هه‌ڵدا.
AM:11:38:08/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت