له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش فه‌له‌ستین سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌مریكا تۆماركرد

‌ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

وێستگه‌ نیوز ـ
دەسەڵاتی‌ فەلەستین، لە ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ نێودەوڵەتی‌ سکاڵای‌ یاسایی لە دژی‌ ئەمریکا تۆمارکرد، بڕیارە ئەمرۆش ئەنجومەنی‌ ئاسایش کۆبوونەوەیەکی‌ نا ئاسایی‌ لەبارەی‌ قودسەوە ئەنجامبدات.

دەسەڵاتی‌ فەلەستینی‌ راگەیەنراوێکی‌ بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی‌ بەوە کردووە، لە ئەنجومەنی‌ ئاسایش سکاڵای‌ لەسەر ئەمریکا تۆمارکردووە، دژی‌ ئەو بڕیارەی‌ ترەمپ کە قودسی‌ کردە پایتەختی‌ ئیسرائیل.

بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر داوای‌، هەشت وڵات ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ نێودەوڵەتی‌ لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەوەیەکی‌ نائاسایی‌ ئەنجامبدات، وتەبێژی‌ سکرتێری‌ گشتی‌ نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتی‌، نیکۆلای‌ ملادینۆڤ رێکخەری‌ تایبەت بە پرۆسەی‌ ئاشتی‌ لە خۆرهەڵاتی‌ ناوەڕاست، لە کۆبوونەوەکەدا وتەیەکی‌ کورت پێشکەش دەکات.

لەلایەکی‌ ترەوە لەکاردانەوەی‌ بڕیارەکەی‌ ترەمپدا، چەند موشەکێک لە کەرتی‌ غەزەوە ئاراستەی‌ ناوچەکانی‌ باشوری‌ ئیسرائیل کران، لەبەرامبەریشدا فڕۆکەکانی‌ ئیسرائیل چەند ناوچەیەکیان لە کەرتی‌ غەزە بۆردومانکرد.

هــ. ر


AM:09:41:08/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو