فه‌رمانی ده‌سـتگیركردنی سه‌رۆكی پـێشووی ئه‌رجه‌نتین درا
سه‌رۆكی پـێشووی ئه‌رجه‌نتین
وێستگه نیوز - به تۆمه‌تی دروستكردنی كۆسپ له به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و هێرشه‌ی له ساڵی 1994 كرایه سه‌ر سه‌نته‌رێكی جووله‌كه له بۆینس ئایرسی پایته‌خت، دادگایه‌كی ئه‌رجه‌نتین فه‌رمانی ده‌سـتگیركردنی بۆ سه‌رۆكی پـێشووی وڵاته‌كه ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه دادوه‌ر كارلۆس بۆنادیۆ به تۆمه‌تی دروستكردنی كۆسپ له به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به هێرشكردنه سه‌ر سه‌نته‌رێكی جوله‌كه، فه‌رمانی ده‌سـتگیركردنی كرستینا كریشنه‌ر سه‌رۆكی پـێشووی ئه‌رجه‌نتینی ده‌ركرد.
هاوكات ئه‌و دادوه‌ره له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌ت فه‌رمانی ده‌سـتگیركردنی بۆ ئێكتۆر تیمێرمان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشوو و ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی دیكه‌ی پێشوو ده‌ركرد.
ئیسرائیل ڕژێمی ئێران تاوانبارده‌كات به‌وه‌ی نه‌خشه‌داڕێژه‌ری ئه‌و هێرشه بووه كه له ساڵی 1994 كرایه سه‌ر سه‌نته‌رێكی جووله‌كه له بۆینس ئایرسی پایته‌خت وبووه هۆی كوژرانی 85 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 300 كه‌سی دیكه و وێرانبوونی سه‌نته‌ره‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌لبێرتۆ نیسمان داواكاری گشتی ئه‌رجه‌نتین له ساڵی 2006 ئه‌ویش حكومه‌تی ئێرانی تاوانباركرد و وتی: "تاران پـلانه‌كه‌ی داناوه و حزبوڵڵای لوبنان جێبه‌جێی كردووه".
كرستینا كریشنه‌ر كه له نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2015 سه‌رۆكی وڵاته‌كه بوو، له ساڵی 2012 ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئێران كرد تاوه‌كو لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌رجه‌نتینی له تاران لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كاربه‌ده‌سته ئێرانیـیانه‌ی گومانیان لێده‌كرێت ده‌ستیان له هێرشه‌كه‌دا هه‌بووبێت.
له ئێستادا كرستینا كریشنه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیناته و پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی هه‌یه، بۆیه ناكرێت ده‌ستگیربكرێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نی سینات بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیـیه‌كه‌ی نه‌ده‌ن.
PM:11:31:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت