قوباد تاڵه‌بانی خاڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی لە سلێمانی رادەگەیەنێت
وێستگه نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی كوڕی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند كه له سلێمانی چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئۆرگانه جیاجیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجامداوه و تیایدا جه‌ختی له دوباره رێكخستنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی حزبه‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته حزبێكی سیاسی مۆدێرن به سه‌ركردایه‌تیه‌ك كه جێی متمانه‌ی ئه‌ندامان بێت.
قوباد تاڵه‌بانی كوڕی سه‌رۆك مام جه‌لال له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "دوای گه‌یشتنم بۆ شاره حه‌یاته‌كه، سلێمانی، ئه‌مڕۆ، چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كم كرد له‌گه‌ڵ ئۆرگانه جیاجیاكان".
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی له كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌مانه بوون:
- گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ما و مه‌بده‌ئه بنچینه‌ییه‌كانی یه‌كێتیی كه ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین.
- زیادكردنی پرنسیپه‌كانی یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و حكومه‌تداری دانایانه بۆ ئه‌و پرنسیپانه‌ی كه هه‌ن چونكه په‌یوه‌ندییان به ئه‌مڕۆوه هه‌یه.
- دوباره ڕێكخستنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی حزبه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته حزبێكی سیاسی مۆدێرن به سه‌ركردایه‌تیه‌ك كه جێی متمانه‌ی ئه‌ندامان بێت.
- به ئه‌وله‌ویه‌تكردنی پێویستی پاراستنی یه‌كڕیزی و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵ.
- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی بۆ ئه‌ندام و كادیرانی، تیشك خستنه سه‌ر زیادكردنی ڕۆڵ و به‌شداری گه‌نجان و ژنان له‌ناو ئۆرگانه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حزب، هه‌روه‌ها ڕێگه خۆشكردن بۆ ئه‌ندامه شاره‌زاكان كه په‌راوێزخراون له ده‌رئه‌نجامی ململانێی سیاسی ناوخۆیی حزب، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن و هه‌وڵدان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شێوه‌ی حزب.
- دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی حزبی چاكسازی ڕاسته‌قینه‌یه له كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراق.
- وه‌به‌رهێنان بكه‌ین له گه‌نجان و به‌هره‌داران و هه‌روه‌ها ژنان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ببێته یه‌كێتیی سه‌ده‌ی 21.
- ئێمه ده‌بێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی خزمه‌تی یه‌كێتیی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بنوسینه‌وه و ئه‌م لاپه‌ڕه نوێیه‌شمان به به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كات.
پێشتر قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه به‌ره‌و شاری سلێمانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كادر و به‌رپرسانی یه‌كێتی بۆ باسكردنی ئاینده‌ی یه‌كێتی و گرنگی به‌ستنی كۆنگره.
پێشتر قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی بۆ ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و داوایكرد مانگی داهاتوو كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ببه‌سترێت.
PM:09:56:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 6180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت