ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و په‌رله‌مانتار و كادیری یه‌كێتی داوا ده‌كه‌ن كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ببه‌سترێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و په‌رله‌مانتار و كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوا ده‌كه‌ن به‌زووترین كات كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ببه‌سترێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند پێشنیازێك ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و په‌رله‌مانتار و كادیری یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ داهاتووی حزبه‌كه‌یان و ئه‌نجامدانی كۆنگره ئه‌نجامدا.
محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه نوێنه‌ری پارێزگای كه‌ركوكه و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه بووه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی په‌رۆشی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی یه‌كێتی و هه‌نگاونان بۆ كۆنگره‌یه، چه‌ند پێشنیازێكیش بۆ سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی كراون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه داوایانكرد به‌زووترین كات كۆنگره‌ی یه‌كێتی ببه‌سترێت و تیایدا به رۆحیه‌ت و خوێنێكی تازه یه‌كێتی نوێ بكرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی روونیكرده‌وه، ده‌بێت حزبه‌كه‌یان له‌ئاستی رووداوه‌كانی داهاتوو بێت و كۆنگره‌كه‌شیان گشتگیر بێت و ئه‌وانه‌ی په‌رۆشن بۆ یه‌كێتی ناو یه‌كێتی به‌شدار بن.
ماوه‌یه‌كه به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی بۆته باسی گه‌رمی ئۆرگانه جیاجیاكانی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆش قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كوڕی دووه‌می سه‌رۆك مام جه‌لال له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندبوو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی بۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان.
PM:08:20:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت