دیندار زێباری: له هه‌رێم هیچ بكوژێكی رۆژنامه‌نووس نیه دادگایی نه‌كرابێت و توندترین سزا نه‌درابێت
دیندار زێباری
وێستگه نیوز ـ
دیندار زێباری، به‌رپرسی كۆمیته‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هیچ كه‌س و لایه‌نێكی بكوژی رۆژنامه‌نووسان نییه له هه‌رێم دادگایی نه‌كرابێت و تووندترین سزا نه‌درابێت، "به‌ڵام جێگه‌ی پرسیاری ئێمه‌یه كه بۆچی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌میشه ناوی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌هێنن كه‌پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن".
دیندار زێباری، به‌رپرسی كۆمیته‌ی راپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: "ناكرێت بلێین له‌هه‌ر شوێنێك له‌م دنیایه‌دا ئاستی پاراستنی مرۆڤ سه‌د له‌سه‌د ته‌واوه ته‌نانه‌ت له وڵتانی ئه‌وروپا و خودی ئه‌مریكاشدا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كردستانیشدا هه‌یه زۆر كه‌مه‌و و تاكه كه‌سیه واته سیستماتیكی نیه هه‌ربۆیه كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وه‌ڵام دانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه بۆ ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه".
زێباری وتیشی: "مه‌به‌ستی ئه‌و كۆمیته‌یه وه‌رگتنی تێبینی و ره‌خنه‌كانی ئه‌و رێكخرا نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه بەجدی و گه‌یاندنێتی به‌سه‌ركردایه‌تی كورد، له‌هه‌مان كاتدا روونكردنه‌وه و راستكردنه‌وه‌یه كه هه‌ندێكجار زانیاری نادروست له‌و ڕاپۆرتانه‌دا هه‌یه".
دیندار زێباری هۆكاری ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤی تیادا ئێنجامده‌درێت؟ وتی: "ئێمه‌ش هه‌مان پرسیارمان هه‌یه، به‌ڵا ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نیه و له‌گه‌ڵ عیراق ناوده‌هێنرێت، كه ده‌زانرێت هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌و وه‌وه زۆر جیاوازن".
به‌رپرسی كۆمیته‌ی راپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت: "هه‌رێمی كوردستان تاكه شوێنه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا ساڵانه راپۆرتی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان و ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه كه به (60-70) لاپه‌ره ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، جگه له‌و وه‌ڵام و روونكردنه‌وانه‌ی ده‌یده‌ینه رێخكراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، زۆر وڵات ئه‌م سیستمه‌ی ئێمه‌یان پێ باشه وه‌ك لوبنن و ئه‌رده‌ن كه‌به‌و شێوه سیستماتیكی و به‌داتا كارده‌كه‌ین".
دیندار زێباری ئه‌وه‌شی وت، "ده‌ستخۆشیه‌كی زۆرمان لێكراوه له وڵاتان و رێكخراوه‌كان چونكه وێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێممان به‌ده‌ره‌وه داوه، كارمان له‌سه‌ر كه‌موكوڕی و ره‌خنه‌كان كردووه".
هه‌روه‌ها وتی: "وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه تا راده‌یه‌ك جێگه‌ی بڕواپێكردن بووه، زۆرجار به‌هۆی وه‌ڵامه‌كانی ئێمه‌وه ئاگادارده‌بنه‌وه له‌و ورده‌كارییانه‌ی له‌ناوخۆدا هه‌ن كه ئه‌وان ئاگادارنین".
دیندار زێباری ئه‌وه‌شی وت: "یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی له هه‌رێم ده‌گیرا بریتی بوو له‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دادگایی كردن خێرانه‌بوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له ( 205 و2016) هه‌وڵی جدی دا كه دادوه‌ری زیاتر دابمه‌زرێنێت ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بكات و ئێشتا پرۆسه‌ی دادگایی كردنی تاوانباران خێرایه".
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی خه‌ڵك به‌بێ فرمانی دادوه‌ر، دیندار زێباری وتی: "وه‌ك یاسا نابێت به‌بێ فرمانی دادوه‌ر هیچ كه‌س ده‌ستگیربكرێت، ئاسایش و دژه‌تیرۆر و ده‌زگای پاراستن له‌ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌یاسا كارده‌كه‌ن هه‌ركه‌س له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌وترێت به‌بێ فرمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه ده‌توانن ئێمه و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و یوئێن ئاگاداربكه‌نه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر كه‌یسی ده‌ستگیركردن به‌بێ فرمانی دادوه‌ر هه‌بێت ئه‌وا پێشێلكاری یاسایه و ئێمه به‌توندی دژی راده‌وه‌ستین".
ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان، دیندار زێباری ره‌خنه‌ی له رۆژنامه‌نووسان گرت كه پابه‌ندی كاری رۆژنامه‌وانی و یاسای رۆژنامه‌وانی نابن و وتی: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌كاری رۆژنامه‌وانیمان هه‌یه كار به‌و یاسایه ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ندێكجار رۆژنامه‌نوس له‌و یاسایه لاده‌دات و ده‌ڵێت، نابێت ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر من بكرێت".
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی تۆمه‌تباران و بكوژانی رۆژنمه‌نووسان دیندار زێباری به‌رپرسی كۆمیته‌ی راپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "هه‌ربكوژێك یا هه‌ر لایه‌نێك رۆژنامه‌نووسی شه‌هید كردبێت حكومه‌ت لێی به‌رپرسیاره، دڵنیام كه هیچ بكوژێكی ڕۆژنامه‌نوسان له‌دادگا رزگارییان نه‌بوه به‌زوترین كات دادگایی كراون و توندرین ئیجرائاتیان به‌رامبه‌ر كراوه".
هــ. ر
PM:12:17:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت