بافڵ تاڵه‌بانی: خه‌ونمه كوردستان بكه‌مه دنیایه‌كی ئازاد و ئابوری به‌هێز و دادپه‌روه‌ر
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جەلال
وێستگه نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جەلال، رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ونییه‌تی كوردستان بكاته "دونیایه‌كی ئازاد و ئابوری به‌هێز و دادپه‌روه‌ر".
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جەلال له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی "چات هام هاوس – له‌نده‌ن، چات هام هاوس، یه‌كێكه له گرنگترین و ناسراوترین دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و یاسایی دونیا، لێوان لێوه له كه‌سایه‌تی بیرمه‌ندو داهێنه‌ر كه خولیای دونیایه‌كی ئازاد‌و ئابوری به‌هێزو دادپه‌روه‌رن. منیش خه‌ونمه كورستانه‌كه‌م بكه‌مه ئه‌و دونیایه".
بافڵ تاڵه‌بانی له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا و دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، زۆرترین به‌شداری سیاسی له كۆبوونه‌وه حزبییه‌كاندا هه‌یه.
هــ. ر
AM:11:45:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 25016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت