‌نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی

وێستگه‌ نیوز -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2017،  نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.


نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 56 دۆلار و 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 61 دۆلار و 42 سه‌نت فرۆشرا.

له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد به‌ جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 58 دۆلار.

هـ. ر


AM:08:13:07/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌