به‌رپرسانی‌ عیراق و ئێران واده‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك دیاری‌ ده‌كه‌ن

‌وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق

وێستگه‌ نیوز –
 وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانه‌ سه‌رقاڵی‌ دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوكه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.


ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکردەوە کە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ جه‌بار ئه‌للعێبی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ به‌بازاڕكردنی‌ نه‌وت "سۆمۆ" له‌ ئێستادا له‌ ئێرانه‌.

جه‌بار ئه‌للعێبی‌ وتی‌: "سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆ له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ ئێران وتووێژ ده‌كات بۆ دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك".

هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی وت: "له‌م نزیكانه‌دا هه‌ندێك له‌ نه‌وتی خاوی كه‌ركوك به‌ ڕێژه‌ی 30 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێـكدا به‌ تانكه‌ر بۆ پاڵاوگه‌ی كرماشانی ئێران ره‌وانه‌ده‌كرێن".

له‌ پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراق بیره‌ نه‌وتیـیه‌كانی كه‌ركوكیان كۆنترۆڵكرده‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا بڕیاری چۆنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و بیرانه‌ به‌ ته‌واوی له‌ ده‌سـتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقدایه‌.



PM:08:41:06/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو