مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ره‌وتێك به‌ناوی (ره‌وتی نوێكردنه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی) بڵاوكردوەته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌نگاوه له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی (ی،ن،ك)ه‌و كارێكه به ئاڕاسته‌ی جیابوونه‌وه له حزب خزمه‌ت به یه‌كێتی ناو یه‌كێتی ناكات.
مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه، له ماوه‌ی رابردوودا ره‌وتێك به‌ناوی (ره‌وتی نوێكردنه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی) راگه‌یه‌نرا كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هه‌ڤاڵی یه‌كێتییه‌وه كاری بۆ ده‌كرێت.
مه‌كته‌بی رێكخستن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "لێره‌وه به پێیوستی ده‌زانین به هه‌موو لایه‌كی ڕابگه‌یه‌نین، ئه‌م هه‌نگاوه له ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی (ی. ن. ك)ه‌و كارێكه به ئاراسته‌ی جیابوونه‌وه له حزب خزمه‌ت به یه‌كێتی ناو یه‌كێتی ناكات و هه‌وڵێكیشه به‌مه‌به‌ستی له‌مپه‌ردانان له به‌رده‌م به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌دا كه ئه‌ئه‌مه‌ش به هیچ جۆرێك په‌سه‌ند كرا‌و نییه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "دروستكردنی هه‌ر ڕه‌وتێك به‌هه‌ر ناو و ئامانجێك، هێنده‌ی بۆ مه‌رام و ده‌سكه‌وتی تایبه‌تییه، ئه‌وه‌نده هه‌نگاوێك نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هیچ گرفتێك یان زیندووكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپه ونبووه‌كانی حزب".
مه‌كته‌بی رێكخستن جه‌ختی كردوەته‌وه "بۆیه راستتر وایه ئه‌و هه‌ڤاڵانه له رێگای وێستگه شه‌رعییه‌كانه‌وه هه‌نگاو بنێن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، نه‌ك له رێگای ناشه‌رعی و پێچه‌وانه به په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی حزب".
هه‌ر له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی ده‌ڵێن: "جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كاری حزبی و ده‌ڕژێته خانه‌ی خزمه‌تكردن به دژ و نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی، سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مامیش له‌م جۆره هه‌نگاو و كارانه‌دا، له به‌دیهێنانی ئه‌ركه قورسه‌كانیدا دوور ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه پێمانوایه قۆناغه‌كه پێویستی به هه‌وڵ و كۆششی ته‌واوی هه‌ڤاڵانه و تا به‌ستنی كۆنگره‌ش پابه‌ندبوون به په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی په‌سه‌ندكراوی یه‌كێتی، ئه‌ركی بنچینه‌ی ژیانی حزبی و سیاسیمان ده‌بێت".
هــ. ر
PM:07:13:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت