وه‌زاره‌تی دارایی وردبینی له لیستی مووچه‌ی مانگی نۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا تەواو كرد
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا تەواو کرد و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وای بۆ ده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكرێت.
سەرچاوەیەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه: "ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، لە وەزارەتی دارایی، وردبینیکردنی تەواو لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا کە هەموو مانگێک بەو شێوەیە کاری تێدا دەکرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی ئەوەشی وتووه: "هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، چەند رۆژێک دوای تەواوبوونی کاری وردبینییەکە، بە بڕیاری بریکاری وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "هەفتەی داهاتوو خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی مانگی 9ی پێدەدرێت".
لای خۆیه‌وه جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌بێت لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ناردووه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ وردبینی كردن، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی لیستی مووچه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه".
ئه‌مینداره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی: "وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه كاری وه‌زاره‌تی داراییه و ده‌بێت خشته‌ی مووچه بڵاوبكه‌نه‌وه، كه تا ئێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه".
رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران كرد و بۆ رۆژانی دواییش وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان وه‌ریان گرت، هاوكات بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌و شارستانی ته‌واو بكرێت.
PM:07:04:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 56556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت