"حه‌شدی شه‌عبی مافی ده‌نگدانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا هه‌یه‌"

‌چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له‌ عیراق ئاشكرلیكرد كه‌ هێزە ئه‌منییه‌کان و حەشدی شەعبی مافی ده‌نگدانیان لە هەڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتووی عیراقدا هه‌یه‌.

 لە بەیاننامەكه‌یدا كه‌ سایتی سیۆمه‌رییه‌ نیوز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، کەریم تمیمی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ دەستور و یاسا کارپێکراوەکان مافی ئەوەی داوە بە هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و دەنگی خۆیان بدەن.

ته‌میمی وتیشی: کۆمسیۆن سه‌رجه‌م ڕێوشوێن و شێوازێکی پێویستی گرتووەتە بەر بۆ دڵنیایی لە سەلامەت و نەزاهەتی هەڵبژاردنی گشتی و تایبەتدا، داواشی لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد ڕاستگۆیانە و بێ لایەنانە زانیاری تایبەت دەربارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بگوێزنەوە، بە تایبەت ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەیبینن لە پشتیوانیکردنی پرۆسەکە.

تەمیمی یەئکیدی لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە دەزگاکانی راگەیاندن، هاوبەشی بنەڕەتین بۆ روماڵکردن و گواستنەوەی رووداو و پێشهاتی پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنەکان.

رۆژی سێشەممە 5ی كانونی یه‌كه‌می 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە بری 15ی ئایار له‌ 12ی مانگی ئایاری 2018 بەڕێوەدەچێت.

ر.ع


PM:02:53:06/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو