سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا: قودس شه‌ره‌فی ئێمه‌یه
شاری قودس
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند ''قودس شەرەفی ئێمەیە، دۆزی ھاوبەشی ئێمەیە، وەک سەرکۆمار ئاماژەی پێ‌کرد ھێڵی سوورە بۆ ئێمە''.
ئیبراھیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەبارەت بە پلانەکەی ئیدارەی ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل وتی: سەرکۆماری توركیا یەکەم کاردانەوەی ئێمەی نیشاندا، پێشتریش لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی ده‌سه‌ڵاتی فەڵەستین و ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی جیھانی عەرەبی و ئیسلامی و سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیرانەکان قسەی کرد.
كاڵن وتیشی: تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانەکانی ھەریەک لە مالیزیا و تونس و ئێران و قەتەر و سعودیە و پاکستان و ئیندۆنێزیا پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەنجامدا و بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی.
هاوكات مەولود چاوشئۆغڵ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە ھەوڵی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس رایگەیاند: ئەوە دەبێتە ھەڵەیەکی گەورە، لەبری ئاشتیی و سەقامگیری پشێوی بۆ ناوچەکە دەھێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتیشی كه ھەڵوێستی تورکیا دیارە و ئەوە نەک وەستانە دژی موسڵمانان، بەڵکو وەستانەوەیە دژ بە تەواوی جیھان، ئاشكراشیكردووه كه پێشتریش ئه‌و راستییه‌ی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وتووه و لە گفتوگۆکەشدا دووبارە ئەوە باس ده‌كاته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی کانونی یەکەمی 2017، دۆناڵج تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی نوێی ئیسرائیل بناسێنێ و باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه ئه‌و شاره، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌و وڵاتانه پێیانوایه كه بڕیاره‌كه دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ر.ع
PM:02:28:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت