مامۆستایانی به‌سره دژی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان مانیانگرت
خوێندنگەیەکی بەسرە - گێتی
وێستگه نیوزـ
سه‌ندیكای مامۆستایانی به‌سره له باشوری عیراق رایگه‌یاند كه هه‌زاران مامۆستا له‌ناو خوێندنه‌كانیان دژی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان مانیان گرت و نه‌چونه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه.
عه‌لا زركانی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای مامۆستایانی به‌سره به سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند كه زۆربه‌ی مامۆستایانی سنوری په‌روه‌رده‌ی ئه‌و پارێزگایه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌وامی ئه‌مڕۆ له‌ناو خوێندنگاكانیان به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌ندیكاوه چون كه داوای ده‌بڕینی ناڕه‌زایی كردبوو له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌كانیان.
زركانی رایگه‌یاندووه كه دواكه‌وتنی موچه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر مامۆستایان هه‌یه و هه‌ندێكیان كرێی گواستنه‌وه‌ی پێ نییه تا بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ی، داواشی له حكومه‌تی ناوخۆیی و حكومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا كرد په‌له بكات له خه‌رجكردنی موچه و مامۆستایان دڵنیا بكاته‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه دووباره نابێته‌وه.
قه‌یرانێكی دارایی سه‌خت به‌رۆكی پارێزگای به‌سره‌ی گرتووه و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانگه حكومییه‌كان ناتوانن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، هه‌ربه‌وهۆیه‌وه ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێش ده‌ستپێكردنیان راگیراون و حكومه‌تی ناوخۆیی ئه‌و پارێزگایه‌ش چه‌ندین جار داوای له حكومه‌تی به‌غدا كردووه شایسته داراییه‌كانی به‌سره خه‌رج بكات، به‌ڵام ته‌نها بڕێكی كه‌م له‌و شایستانه‌ی پێگه‌یشتووه.
له چه‌ند مانگی رابردودا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه به رونتر و مه‌ترسیدارتر ده‌ركه‌وت و كاری له چالاكیه‌كانی سه‌رجه‌م كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌بێ جیاوازی كرد، دیارترین كاریگه‌ریش ئه‌وه‌بوو كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی به‌سره چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مایه‌پوچبونی خۆی راگه‌یاند و هۆشداریی دا له هه‌ره‌سهێنانی پرۆسه‌ی ته‌واوی په‌روه‌رده له‌و پارێزگایه‌دا.
كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی به‌سره به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ناڵێنێت، هۆكاره‌كه‌شی كه‌میی بودجه و كه‌میی بینای خوێندنگه‌یه، به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كان پارێزگاكه پێویسته به بنیادنانی زیاترله 600 خوێندنگه‌ی نوێیه.
له به‌سره زیاتر له هه‌زار خوێندنگه هه‌ن كه هه‌زار و 700 خوێندنگه ده‌وامی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه زۆربه‌ی ئه‌و خوێندنگایانه ده‌وامه‌كانیان بكه‌ن به نۆبه و هه‌ر كاته و یه‌كێكیان ده‌وامی تێدا بكه‌ن.
ر.ع
AM:10:08:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2578
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت