كچه‌كه‌ی سه‌دام سه‌ره‌خۆشی له عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح ده‌كات
عەلی عەبدوڵا صالح و رەغد سەدام حسێن
وێستگه نیوزـ
ره‌غد سه‌دام حسێن، كچی سه‌رۆكی پێشوی رژێمی به‌عس سه‌ره‌خۆشیی له خانه‌واده‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح كرد كه رۆژی دوشه‌ممه 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017 به گولـله‌ی حوسییه‌كان كوژرا.
له چه‌ند جریوه‌یه‌كدا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، ره‌غد سدام حسێن، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح-ی به مامی خۆی وه‌سفكردووه و نوسیویه‌تی: "پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆم پێشكه‌ش به خانه‌وانه‌ی شه‌هید سه‌رۆك عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و خوشكه به‌لقیس-ی كچی و برام ئه‌حمه‌د-ی كوڕی ده‌كه‌م كه دوای داگیركاری هه‌ڵوێستی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك سه‌دام حسێن و خانه‌واده‌كه‌ی و عیراق و عیراقییه‌كان هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ی رویدا و روو ده‌ده‌ن، هێشتا هیوامان به‌خوا بۆ سه‌ركه‌وتن گه‌وره‌یه"، پاشان وتویه‌تی: "شه‌هیدبونت پیرۆز بێت ئه‌ی مامی پاڵه‌وانم".
له جریوه‌یه‌كی دیكه‌شدا، ره‌غد-ی كچی سه‌دام نوسیویه‌تی: "كردار به كۆتایی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م پیاوه هه‌ڵوێستی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ك خانه‌واده‌ی سه‌دام هه‌بووه، هه‌ر له دوژمنكارییه 30 وڵاتییه سته‌مكاره‌كه‌ی ساڵی 1991 و روداوه‌كانی دوای ئه‌وه له سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر عیراق و گه‌له‌كه‌ی و داگیركاریی ئه‌مریكا."
ده‌شڵێت: "ئه‌م پیاوه هه‌ڵوێستی وای هه‌بووه كه بیرناچێته‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب كه‌رامه‌تی خۆی فرۆشت و واژوی فرۆشتنی عیراق و گه‌له‌كه‌ی و شكاندنی ده‌روازه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیان كرد".
دوای شه‌ش رۆژ له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ربه عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و چه‌كدارانی گروپی "ئه‌نساروڵا"، رۆژی دوشه‌ممه 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له ناچه‌یه‌كی شاری سه‌نحان-ی شوێنی له‌دایكبوونی كه‌وته بۆسه‌یه‌كی حوسییه‌كان و له‌و بۆسه‌یه‌دا به‌ده‌ست و گولـله‌ی حوسییه‌كان كوژرا.
ر.ع
PM:03:58:05/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 12684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت