نرخی دۆلار به‌رزبوه‌وه
وێستگه نیوز ـ
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی 100 دۆلار بۆ 125 هه‌زار و 550 دینار به‌رزبوه‌وه.
وتیشی: "له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به كڕین به 125 هه‌زار و 500 دینار و به فرۆشتن به 125 هه‌زار و 600 دینار بوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار به 125 هه‌زار و 200 دینار بوو.
هــ. ر
PM:02:40:05/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 12380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت