روونكردنەوە لە بارەی خانەنشینكردنی هەندێك له‌ فەرمانبەران دەدرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی خانەنشینكردنی هەندێك فەرمانبەر روونكردنەوە بە دەزگاكانی دەدات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌قه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.


بەپێی نوسراوی ژمارە 4302ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران  كە لە 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، دەرچووە، ئاماژە بە چۆنییەتی خانەشینكردنی خاوەن وەزیفە باڵاكان كراوە.

روونكراوەتەوەكەوا بە هەڵە لێكدانەوە دەكرێت بۆ دەقی دووەم لە یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكان ژمارە 36 ی ساڵی 2004، هاتووە: "لە ماددەكە روونكراوەتەوە  خاوەن وەزیفەباڵاكان تەمەنیان بگاتە شەست و پێنج ساڵ خانەنشین دەكرێن".

ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی بۆ دەزگاكان روونكردوه‌تەوە كە دەبێت ئەو كەسانە تەمەنی 64 ساڵی تەواو بكەن كە گەیشتن بە تەمەنی 65 ساڵی پاشان خانەنشین بكرێن.

لە نووسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەش هاتووە: "ئەوانەی ماددەی دووەمی ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە دەبێت پێش ئەوەی تەمەنیان بگاتە 65 ساڵی رێكارەكانی خانەنشینیان بۆ ئەنجام بدرێت بە پێشچەوانەوە لایەنی كارگێڕی فەرمانگە و وەزارەتەكان بەرپرسیار دەبن".

بەپێی  یاسای  ژمارە 36ی خانەنشینكردنی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان  بە دەرماڵەكانیان و مووچەیان  كە وەریان گرتووە خانەشین دەكرێن، ئەگەر بەهۆكاری تەندروستیش خانەنشین بكرێت ئەوە بە 75% دوا مووچە و دەرماڵەكانیان خانەشین دەكرێن.

پلە باڵاكان بە مووچە و دەرماڵەی تەواو خانەنشین دەكرێن، بەڵام فەرمانبەران و پلەكانی تر بە یاسای خانەنشینی شارشتانی خانەنشین دەكرێن بۆ ئەوەش مووچەیەكی زۆر كەمیان بۆ دەمێنێتەوە.

وەزیفە باڵاكان بەرێوەبەری گشتی و دادوەرەكان و ئەندامانی  داواكاری  گشتتی و شارەزایان دەگرێتەوە.

ئەو روونكردنەوەی حكومەت لە كاتێكدایە زۆرێك لە پلە باڵاكان بەبێ تەواوكردنی تەمەنی خانەنشینی یان بینینی ئەو وەزیفەیە خانەنشین كراون.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان به‌ هه‌فته‌نامه‌ی باسی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند، ئەو روونكردنەوەی حكومەت بۆ ئەوەبووە هەندێك لە فەرمانگەكان بە هەڵە لە یاسای خانەشینی خاوەن وەزیفە باڵاكان تێگەیشتبوون.

روونیكردەوە ئەوەی تەمەنی بگاتە شەست و پێنج ساڵی دەبێت خانەنشین بكرێت.

بە گشتی زیاتر لە هەزار كەس  بە پلەی  تایبەت  خانەشین كراون و مووچەیان هەیە.

د.پشتیوان عەلی، سەرۆكی  پێشووی فەرمانگەی یاسایی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: "پلە باڵا و تایبەتەكان بە پێی یاسای خانەنشینی  خاوەن وەزیفە باڵاكان  خانەنشین دەكرێن نەك خانەنشینی گشتی، بۆیە لێكدانەوەی قانونی بۆ خانەنشینكردنیان هەیە بۆ ئەوەش ئەنجومەنی  شورا زۆرشتی یەكلایی كردۆتەوە".

هــ. ر


AM:09:59:05/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 24896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو