عه‌بادی فه‌رمانێك بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌رده‌كات
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق داوای له ئه‌نجومه‌نی باڵای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی كرد ده‌ست به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه بكات كه لەبەردەستیدایە.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ئه‌نجومه‌نه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی خۆی سازكردوه و تیایدا عه‌بادی داوایكردووه ده‌ست به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌نه‌كه بكرێن كه تایبه‌ته به ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیی گه‌وره.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه عه‌بادی داواشیكردووه ئه‌و به‌ربه‌ستانه هه‌ڵگیرێن كه رێگرتن له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و داواشیكردووه سامانی گشتی وه‌ربگرێته‌وه و گه‌نده‌ڵكاران بدرێنه دادگا.
له 7ی تشرینی دووه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌یه جه‌نگ له دژی گه‌نده‌ڵكاران رابگه‌یه‌نێت و وتی كه شه‌ڕی دژبه گه‌نده‌ڵی له شه‌ڕی داعش سه‌ختتره.
ر.ع
PM:08:37:04/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت