سێ بەروار بۆ بەستنی كۆنگرەی یەكێتی پێشنیاز دەكرێت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
سەركردەیەكی یەكێتی ئاشكرای دەكات بۆ بەستنی كۆنگرەی حزبەكەیان سێ بەروار پێشنیاز كراوە ئەوانیش 31-1-2018، 21-3-2018، 1-6-2018، بەڵام لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی بەروارەكە یەكلایی دەكرێتەوە.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بۆ كۆبوونەوەی سەركردایەتییان دوو ئەگەریان لەبەردەمدایە،  یەكەمیان چاوەڕێی گەڕانەوەی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتین بۆ ئەوەی بە تەندروستییەكی باشەوە بگەڕێتەوە و سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە بكات، یان ئەوەتا كۆسرەت رەسوڵ، سەركردایەتی بۆ كۆبوونەوە رابسپێرێت، چونكە بێ رەزامەندی كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونەوەكە ئەنجام نادەن.

ئەسەسەرد ئاماژەی بەئەجنداكانی كۆبوونەوەی داهاتووی سەركردایەتی حزبەكەی كرد و روونیكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، كۆبوونەوە تەواونەكراوەكەی رۆژی 4-11-2017 تەواو دەكرێت، پاشان یەكلاییكردنەوەی مەسەلەی كۆنگرە، لەوانەش بڕیاردان لەبەستنی و دیاریكردنی كاتەكەی و دروستكردنی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری كۆنگرە.

بۆ كاتی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەیان، سەركردەكەی یەكێتی وتی "بۆ بەستنی كۆنگرە سێ پێشنیاز هەیە 31-1-2018، 21-3-2018، 1-6-2018، بەڵام لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یان یەكێك لەو سێ بەروارە دیاری دەكرێت یان بەروارێكی دیكە".


PM:06:14:04/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 5588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو