یۆنامی ئاماری قوربانیانی مانگی رابردووی له‌ عیراق بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق كه‌ به‌ "یۆنامی" ناسراوه‌ ئاشكرایكرد له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا زیاترله‌ 380 هه‌زار كه‌س له‌ عیراق كوژراون و برینداربوون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یۆنامی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ مانگی رابردوودا به‌هۆی كرده‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆرستی و ململانێی چه‌كداری، 381 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له‌ عیراق كوژراون و برینداربون و رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كان 117 كه‌سه‌ و برینداره‌كانیش 264 كه‌سن.

یۆنامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ ته‌نها هاوڵاتیی مه‌ده‌نییه‌ و قوربانیانی هێزه‌كانی پۆلیسی تێدا نییه‌، به‌غداش زۆرترین قوربانیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ 51 كوژراو و 150 برینداری هه‌بووه‌.

یۆنامی مانگانه‌ ئاماری تایبه‌ت به‌ قوربانیانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و توندوتیژی ململلانێی چه‌كداری له‌ عیراق ده‌رده‌كات و ئه‌ركی سه‌ره‌كیی هاوكاریكردنی حكومه‌تی عیراقه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

ر.ع


PM:09:20:03/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو