به‌ڤیدیۆ.. "لە نەجەف جیاوازی لە نێوان شیعەو سوننە نیە"
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی عیراق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ئۆتۆمبێلێك له سه‌ر شه‌قامێك وه‌رگه‌ڕاوه و هاوڵاتییانیش به‌هانایه‌وه چوون و هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ده‌ن و دواتریش برینداره‌كانی ناوی ده‌رده‌هێنن.
گرته‌كه له 30ی تشرینی دووه‌می 2017، تۆماركراوه و تیایدا ده‌نگی هاوڵاتیه‌ك له كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه‌دا ده‌بیسترێت و هاوار ده‌كات: "ته‌ماشاكه‌ن خه‌ڵك چۆن هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسن شیعه‌یه یان سوننه".
رووداوه‌كه له‌به‌رده‌م تونێلی ئیمامی عه‌سكه‌ری له نه‌جه‌ف روویداوه و هاوڵاتییان پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاتوچۆ بگه‌نه شوێنی رووداو، كه‌سی ناو ئۆتۆمبێله‌كه ده‌رده‌هێنن و ده‌یخه‌نه ناو ئامبۆڵانسه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هــ. ر
PM:09:19:03/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت