بەوێنە..كونسوڵ و باڵیۆزی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی كانونی یەكەمی 2017، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق و كێن گرۆس، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەریان سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالیان لەدەباشان كرد.

میدیكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌: به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌ عیراق له‌لایه‌ن بافڵ تاڵەبانی، لێپرسراوی كاروباری دژایەتی تیرۆر و لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ـ زانیاری هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیان لێكرا.

دواتر باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال داناو له‌ په‌ڕاوی یادەوەریشدا چەند پەیڤێكی نوسی.


PM:06:47:03/12/2017
































ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو