پیاوێك به‌هۆی بۆنی گۆره‌وییه‌كانیه‌وه ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز-
هێزه‌كانی پۆلیسی هند پیاوێكیان ده‌ستگیر كرد كه به‌هۆی بۆنی گۆره‌وییه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رنشینی پاسێكدا بووبوو به شه‌ڕیان.
تۆڕی BBC له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و پیاوه كه ناوی براكاش كوماس بووه و ته‌مه‌نی 27 ساڵ بووه له ناو پاسێكدا پێڵاوه‌كانی و گۆره‌وییه‌كانی داكه‌ندووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه بۆنی گۆره‌وییه‌كانی ئه‌و پیاوه زۆر ناخۆش بووه بۆیه سه‌رنشینانی تری پاسه‌كه داوایان لێكردووه گۆره‌وی و پێڵاوه‌كانی له‌پێ بكاته‌وه، ئه‌ویش به قسه‌ی نه‌كردوون و سه‌ره‌نجام شه‌ڕ دروست بووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه كه سه‌رنشینانی پاسه‌كه سكاڵایان له‌سه‌ر براكاش كوماس تۆمار كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی ناوه‌ته‌وه و ده‌ره‌نجام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
PM:12:19:02/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت