بۆمبی "وای فای" فڕۆكه‌یه‌كی توركیای ناچار كرد بنیشێته‌وه
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیا- گێتی
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی توركیا رایگه‌یاند كه به‌هۆی حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو ناچار بووه رێچكه‌ی گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و سودان بگۆڕێت و بنیشێته‌وه.
هێڵی ئاسمانیی توركیا له به‌یاننایه‌كه‌دا ئاشكرایكردووه كه له كاتی گه‌شتی یه‌كێك له فڕۆكه‌كانی له شاری نایرۆبی بۆ ئه‌سته‌نبوڵ، تێبینیی تۆڕێكی ئینته‌رنێتی وای فای كردووه كه ناوی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی "بۆمب" بووه، دوای بینینی ئه‌و وای فایه له‌لایه‌ن سه‌رنشینه‌كانه‌وه، ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروست بووه، هه‌ربۆیه فڕۆكه‌كه به‌ناچاری له فڕۆكه‌خانه‌ی خه‌رتوم نیشتووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، پشكنین بۆ سه‌رنشینه‌كانی كراوه و دوای ئه‌وه‌ی له سه‌لامه‌تیی گه‌شته دڵنیابوونه‌وه، هه‌ر 100 سه‌نشینه‌كه سواری فڕۆكه‌كه كراونه‌ته‌وه و گه‌شته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌كه رایگه‌یاندبووه كه ئه‌و وای فایه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا به‌ناوی "بۆمب"ه‌وه دروستكراوه و تێبینیی هیچ سه‌رپێچییه‌كیشی له به‌كارهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه كه ئایا ئه‌و سه‌رنشینه‌یان ناسیوه‌ته‌وه كه ناوی وای فایه‌كه‌ی بەوجۆرە ناوە.
ر.ع
PM:11:19:30/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 7980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت