بەوێنە... شانۆیی "بیر ئەچیتەوە وەک ئەوەی هەر نەبووبیت"
فۆتۆكان: ناسیح عه‌لی خه‌یات
وێستگه نیوز-
نمایشی شانۆیی "بیر ئه‌چیته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بوبیت" له‌هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی به‌رده‌وامه.
ئه‌م شانۆییه له ده‌قی نه‌وڕه‌سی چیخۆفه‌وه وه‌رگیراوه و كاروان سۆفی نوسیویه‌تی و دیالۆگه‌كانی ڕۆحی نه‌وره‌س له‌لایه‌ن. رۆشنبیری دیاری هه‌رێمی كوردستان هێمن قه‌ره‌داغیییه‌وه نوسراوه.
كاری دراماتۆرگی و ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مسته‌فاوه بۆ ئه‌نجامدراوه و له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌كته‌رێكی به‌ئه‌زموونه‌وه كارئه‌كته‌ره‌كان نمایشده‌كرێن (حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س، ژیان ئیبراهیم خه‌یات، هێرۆ سه‌باح، دیاری عومه‌ر، ڕێباز محه‌مه‌د، سوزان بابه‌عه‌لی، زه‌ریا سامی، بێساران جاسم، میران ئازاد).
محه‌مه‌د مسته‌فای ده‌رهێنه‌ر له‌باره‌ی شانۆییه‌كه‌وه به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه "ئه‌م شانۆییه له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی رابردوو و داهاتووش قسه ده‌كات، وه‌ك شه‌ڕی نێوان دوو نه‌وه، نه‌وه‌ی نوێ كه ده‌یه‌وێت به‌هره‌و تواناكانی خۆی تاقی بكاته‌وه و هه‌وڵی نوێگه‌ری ده‌دات، هه‌رله‌م كاتانه‌دا ڕێگری و ئاسته‌نگی بۆدروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه له بواره‌جیاوازه‌كانی ژیاندا گه‌شتونه‌ته بیر‌و باوه‌ڕێكی چه‌سپاو و چه‌قبه‌ستوو، ڕێگرییان لێده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێكی تری ململانێكان له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێوه‌یه كه هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی پێشخۆی ڕه‌تده‌كاته‌وه و باوه‌ڕی وایه ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یكات ڕاسته‌كه‌یه".
محه‌مه‌د مسته‌فا وتی: "ته‌وه‌رێكی تری شانۆییه‌كه باس له‌خۆشه‌ویستیه‌كی ناكام و تاك لایه‌نه ده‌كات له‌نێوان زۆربه‌ی كارئه‌كته‌ره‌كانی نمایشه‌كه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان به‌ده‌ست خۆشه‌ویستی زۆری خۆیه‌وه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌ناڵێنێ، كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی تێدانییه بۆی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ته‌وه‌رێكی تری ئه‌م شانۆییه كاركردنه له‌سه‌ر پیری، به‌ومانایه‌ی كاتێك كه مرۆڤ پیرده‌بێت چی له‌ده‌ست ده‌دات و پیری چی له مرۆڤه‌كان ده‌كات، ده‌وریان چه‌ند بچوك ده‌بێته‌وه له‌ژیاندا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌روه‌ها چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر و ململانێیه‌كی تری سه‌رده‌میانه له ناو شانۆییه‌كه‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌رده‌كرێت، كه باس و بابه‌تی گرنگ و هه‌نوكه‌یی ئه‌م سه‌رده‌مه و ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه".
PM:07:17:29/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت