مه‌لا به‌ختیار: تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێی وایه له دوای یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتییه‌وه دۆخی ئه‌و حزبه ئاسایی نه‌بوه‌ته‌وه و كێشه گه‌وره‌كه‌ش نه‌مانی مه‌ركه‌زیه‌ت و سزا و پاداشت و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێكه كه باس ده‌كرێت.
له نوسینێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی تشرینی دووه‌می 2017، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك به‌ناوی (دۆخی یه‌كێتی و پروپاگه‌نده) بڵاویكردوه‌ته‌وه، مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: "دۆخی یه‌كێتی، له‌دوای یه‌كه‌مین كۆنگره‌وه، هێشتا ئاسایی نه‌بۆته‌وه. كێشه‌ی گه‌وره‌مان، نه‌مانی مه‌ركه‌زیه‌ت و سزا‌و پاداشته."
مه‌لا به‌ختیار ئاشكرایكردووه كه "دوو ساڵه، به‌ئاراسته‌ی جیابونه‌وه، ترازان دوای ترازان، ده‌كرێته ژیانی ناوخۆییمان. ئه‌مه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و مه‌رامی حزبی و سیاسی، هانده‌ریانه. راسته كه وتراوه: دز بازاڕی شێواوی ئه‌وێ. راستیشه وتراوه: هه‌تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت!!"
به‌وته‌ی مه‌لا به‌ختیار،"له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی، ئۆرگانه شه‌رعیه‌كان، دوچاری كێشه‌ی زیاتر هاتون، ئه‌م و ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندییان واده‌خوازێ، بازاڕه‌كه زیاتر بشێوێنن. هه‌تا له‌پاڵ شێواندندا، مه‌رامبازی به‌رده‌وام بێ."
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان باسی له‌و بابه‌تانه كردوه ه‌كه له‌ناو حزبه‌كه‌یدا ره‌تده‌كرێته‌وه و وتویەیت: "باسی كۆنگره ده‌كرێ، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، باسی لێكۆڵینه‌وه له كاره‌ساتی كه‌ركوك ده‌كرێ، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، باسی ساغبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و دژه یه‌كێتی ده‌كرێ، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه. كاردانه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن.. به‌راستی دزی ئابوری و دزی سیاسی و دزی حیزبایه‌تی.. بازاڕی شێواویان ده‌وێ!!"
ر.ع
PM:08:45:26/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 9328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت