به‌ڤیدیۆ... پاسه‌وانانی به‌رپرسێك به ته‌قه‌كردن رێگا بۆ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوز – سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه، به‌ڵام پاسه‌وانانی به‌رپرسێك به ته‌قه‌كردن رێگایان بۆ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان كرده‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی ته‌قه‌كردنی پاسه‌وانی به‌رپرسانی بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا له شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كاندا قه‌ده‌غه كرد و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی راسپارد كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بڕیاره بكات و رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌دا كه چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رپرسێك ده‌كه‌ونه قه‌ره‌باڵغییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگایان بۆ بكرێته‌وه پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ده‌ست ده‌كه‌ن به ته‌قه‌كردن به ئاسماندا و ئۆتۆمبێله‌كانی تریش به ناچاری رێگایان بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
PM:09:24:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 53084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت