حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌داته‌وه
سه‌فین دزه‌یی
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و رێكار و ده‌ر‌ه‌نجام و لێكه‌وته ناڕه‌وایانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه كه به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه دژی هه‌رێمی كوردستان گیراونه‌ته به‌ر، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه خه‌ڵكی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه بابه‌تی ناردنی مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراقه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جددی نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا قسه‌یه و هیچی تر.
ئه‌مڕۆ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی دوا لێدوانه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ، له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ڕۆژی سێشه‌ممه 21/11/2017ی‌دا، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ""به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عیراق له 20/11/2017، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ڕێكار و ده‌ر‌ه‌نجام و لێكه‌وته ناڕه‌وایانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه كه ته‌نیا له كاردانه‌وه‌ی ڕیفراندۆمدا دژی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵ و په‌رله‌مانی عیراقه‌وه گیراونه‌ته به‌ر، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سزادانی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق، داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی دیكه‌ش كه ڕۆژی 27/9/2017 ته‌نانه‌ت به‌ر له ده‌رچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیش، وه‌ك كاردانه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه دژی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراون".
سه‌فین دزه‌یی وتی: "پێشمه‌رگه هێزێكی دانپێدانراوی ده‌ستوورییه، له شكاندنی داعش و پاراستنی وڵات‌دا له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، پێشمه‌رگه نه‌بووایه له شه‌ڕی دژی داعشدا، كه‌ركوك و زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ش به هه‌مان ده‌ردی مووسڵ ده‌چوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعشدا (1,802) شه‌هید و (10,233) بریندار و (62) ونبووی هه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و خودی به‌ڕێز عه‌بادیش چه‌ندین جار ستایشی رۆڵی هاوكاری و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای عیراقدا كردووه، بۆیه ده‌بێ هه‌موولایه‌ك هه‌ر به‌م شێوه‌یه له پێشمه‌رگه بڕوانن و مافه ده‌ستوورییه‌كانی دابین بكه‌ن، كه به‌داخه‌وه تا ئێستا حكومه‌تی فیدراڵ هیچ ساڵێك مووچه‌كانی نه‌داوه، له كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوور پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگریی عیراق و ده‌بێ مووچه و شایسته داراییه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه دابین بكرێت".
سه‌باره‌ت به پرسی ناردنی مووچه‌ش بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، كه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه باس كراوه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه "به‌ڕێز عه‌بادی چه‌ندین جار وتوویه‌تی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه دووپاتی كردۆته‌وه كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كی پێویست بكات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه نه‌نراوه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئاماده نین لیستی بایۆمه‌تریی مووچه‌خۆرانیش له هه‌رێم وه‌ربگرن، بۆیه ئیتر خه‌ڵكی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه بابه‌تی ناردنی مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراقه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جددی نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا قسه‌یه و هیچی تر".
له كۆتاییدا له‌باره‌ی ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان به پارێزگاكانی باكووری عیراق و ناوه‌كانی دیكه‌وه له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه، سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند: "ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ر ناوێكی دیكه‌ی داتاشراو، به ئاشكرا ناده‌ستوورییه و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه، گه‌لی كوردستانیش به هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانییه‌وه، هاوده‌نگن له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و قه‌ت سازشی له‌سه‌ر ناكرێت".
PM:08:16:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 9136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت