وێستگه نیوز پرۆژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ حكومه‌تی كاتی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سێ داواكاری و چه‌ند خاڵێكدا ورده‌كاری پڕۆژه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی حكومه‌تی كاتی ئاشكرا كردووه كه پێشكه‌شی یه‌كێتی و پارتی كردوون.
به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ده‌قه‌كه‌ی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایانگه‌یاندووه، پاش روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك و به‌شی زۆری ناوچه كوردستانییه دابڕێندراوه‌كان و به‌هێزبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی ته‌واو جیاواز و هه‌ستیار و پڕ مه‌ترسیدایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد، له‌م سۆنگه‌یه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێویستی ده‌زانێت حكومه‌تێكی كاتی به‌هێز و كارا و بچوككراوه به‌به‌شداری هه‌موو هێزه كاریگه‌ره‌كان پێكبهێنرێت به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت هه‌رێمی كوردستان بگوێزێته‌وه بۆ كه‌ناری ئارام تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستان، داواكاری و پره‌نسیپه گشتییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی.
به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه، یه‌كه‌م: پره‌نسیپه گشتییه‌كان دیاریكراوه له‌وانه (1- پێویسته حكومه‌تی كاتی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هێزه‌كانی تر شه‌ریكی راسته‌قینه بن له ده‌سه‌ڵات و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كاندا، به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن).
هه‌روه‌ها هاتووه (2- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و دروستكردنی وه‌فدێكی حكومی و په‌رله‌مانی به‌هێز بۆ ئه‌م مه‌به‌سته).
هه‌ر به‌پێی پڕۆژه‌كه (3- پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای خه‌ڵكی كوردستان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت، به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك هه‌ستێت به‌ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌بواره‌كانی یاسادانان و چاودێریكردن و به‌دواداچوونی كاره‌كانی حكومه‌تدا).
هه‌روه‌ها هاتووه (4- سهربهخۆكردن و ئه‌كتیڤكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی و چاودێری دارایی به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان).
له دووه‌م داواكاری پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان ئه‌و ئه‌ركانه‌ی دیاریكردووه كه پێویسته حكومه‌ت له‌ماوه‌ی (4) مانگدا جێبه‌جێیان بكات له‌وانه‌ش (1- گۆڕینی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و داڕشتنی سیاسه‌تێكی جیاواز له‌وه‌ی پێشوو له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم و دروستكردنی سندوقی داهاتهنهوتییهكان و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌یاساكه‌دا هاتوون).
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه (2-گۆڕینی سیاسه‌تی ئابووری به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه خۆران و لابردنی موچه‌خۆرانی وه‌همی و بندیوار، رێكخستنه‌وه‌ی باج و گومرگ و رسومات له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساكاندا و پێدانی ته‌اووی ده‌سه‌ڵاته‌كان به وه‌زیری دارایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته).
له خاڵی سێیه‌میشدا هاتووه (3- به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له رێگه‌ی ئه‌كتیڤكردنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی به‌هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان).
له خاڵێكی دیكه‌شدا ده‌ڵێن (4- گۆڕین و داڕشتنه‌وه‌ی مه‌له‌فی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌دانانی ستراتیژێكی نیشتیمانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و بوونی هاوسه‌نگی له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم).
بۆ خاڵی پێنجه‌میش هاتووه (5- لابردنی ئاسته‌نگه‌كان و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار و كاره نایاساییانه‌ی له غیابی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دراون).
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ئهركانهشی دیاریكردوون كه پێویسته حكومه‌ت له‌ماوه‌ی (7) مانگدا جێبه‌جێیان بكات له‌وانه (1- كاركردن بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران له‌ناوی دووباره و بوونی ئاواره و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك بكرێته فره‌بازنه‌یی و كراوه، جیاكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدانی پێكهاته‌كان).
به‌پێی خاڵێكی دیكه‌ش (2- یه‌كخستن و به‌نیشتمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و سیستمی به‌رگری عێراق و پێدانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته).
له خاڵێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت (3- كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌ده‌ستوری هه‌رێمدا).
له خاڵی چواره‌میشدا هاتووه (4- چه‌سپاندنی سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌رێگای هه‌مواركردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تره‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه و ده‌سه‌ڵاتی دارایی و ئیداری بۆ پارێزگاكان).
PM:08:11:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت