كونسوڵی گشتی توركیا له ھه‌ولێر: رۆژانه ڤیزا به 500 كه‌س ده‌ده‌ین
كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز -
كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئێستادا رۆژانه ڤیزا به 500 كه‌س ده‌ده‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای داخستنی فرشۆكه‌خانه‌كان، ھاووڵاتیانی ناوچه‌كه له‌رێگه‌ی به‌غدا و ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراھیم خه‌لیله‌وه گه‌شت بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
محەمەد عاكیف ئینام كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ ئۆفیسی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له ھه‌ولێر، رایگه‌یاند كه "له‌گه‌ڵ داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و ھه‌ولێر له 29ی ئه‌یلوولی رابردوو له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی عیراقه‌وه، ھاووڵاتییانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی به‌غدا و ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراھیم خه‌لیله‌وه گه‌شت بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
محەمەد عاكیف وتی: "وه‌ستانی گه‌شتی فڕۆكه‌كان، به تایبه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه دروست كردووه كه به ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی گه‌شتیان ده‌كرد".
وتیشی: "له‌م قۆناغه‌دا ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی كاری پێ ناكرێت. بۆیه داواكاری له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ئاسایی زیادی كرد".
كونسوڵی گشتی توركیا له‌هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه"به‌روارد به وه‌رزی ھاوین، تا راده‌یه‌ك داواكاری ڤیزه كه‌می كردووه‌ته‌وه. له ئێستادا له نووسینگه‌كانی ڤیزه له ھه‌ولێر و دھۆك داواكاری وه‌رده‌گیرێت. له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی داواكارییه‌كان، رۆژانه ڤیزه به 500 كه‌س ده‌درێت و ئه‌م ژماره‌یه ھه‌ولێر و دھۆك ده‌گرێته‌وه".
ئاشكراشی كرد كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی دێت و وتی: "له 15ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌نقه‌ره ده‌ست به ئه‌ركی نوێم ده‌كه‌م".
PM:07:56:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت