سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: له‌م قۆناغه‌دا به‌غدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناكات
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌م كاته‌دا كه عیراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڕوات له‌و باوه‌ره‌دا نیم عه‌بادی شه‌قامی عیراقی و عه‌ره‌بی له‌خۆی دوربخاته‌وه و له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی كۆببێته‌وه.
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ لای حیزبه سیاسیه‌كان كرد و رایگه‌یاند كه "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بیكات،بۆ ئه‌مه‌ش فایلێكیان ئاماده‌كردوه كه زیاتر په‌یوه‌ندی به چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه تا بیبه‌نه به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن به‌ڵام له‌م كاته‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا به‌غدا ده‌رگای گفتوگۆكانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كاته‌وه یان نا؟".
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتی: "وه‌فده‌كه بۆچونی حیزبه‌كان له‌وباره‌یه‌وه وه‌رده‌گرن، ئێمه‌ش پێمان وتون ده‌بێت وه‌فده‌كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا بێت چونكه دیاره وه‌ك یه‌كێتی تێبینیمان له‌سه‌ر وه‌فده‌كانی پێشوو هه‌بووه".
وتیشی: "بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ناو وه‌فده‌كه به‌رامبه‌ر به‌غداش قورسایی كورد زیاتر ده‌كات ره‌نگه به‌غداد به‌شێوازێكی تر مامه‌ڵه بكات و سه‌یری وه‌فده‌كه بكات".
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌موو ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه كه‌سانی حكومین و له‌حكومه‌ته‌وه ده‌ڕۆن، ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌رگای گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كرده‌وه، پێمان باشه گۆڕانیش له‌و وه‌فده به‌شداربێت".
باسی له‌وه‌ش كرد كه "ئێمه ماوه‌یه‌ك به‌غدامان ئیهمالكردبوو خۆمان دور ده‌گرت و نه‌ده‌چوینه به‌غدا ئیتر هه‌ڵه‌كه هی هه‌ردولا بوو، هی ئێمه‌ی تێدابوو هی به‌غدادی تێدابوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی خۆمان ره‌نگی داوه‌ته‌وه و بۆته واقیع به‌غدا هه‌مان مامه‌ڵه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كاته‌وه. ئێستا پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا له‌خراپترین ئاستدایه، كورد پێگه‌ی وه‌ك دوای روخانی رژێمی به‌عس نه‌ماوه و به‌غداد وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركه‌وتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات".
به‌بڕوای به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكاته‌وه و رایگه‌یاند كه "له‌م كاته‌دا كه عیراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڕوات له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم عه‌بادی شه‌قامی عیراقی و عه‌ره‌بی له‌خۆی دوربخاته‌وه و دابنیشێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی چونكه عه‌بادی خۆی بۆ هه‌مان پله و پۆست ئاماده‌كردوه و ئێمه‌ش به‌و ریفراندۆمه شه‌قامی عه‌ره‌بیمان له‌خۆمان دوورخسته‌وه".
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكاته‌وه ئه‌وا ته‌نها بۆ یه‌ك شته ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شه‌قامی عه‌ره‌بی بڵێت كوردمان وا لێ‌كرد ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه نه‌ك دادگای فیدراڵی وای وت و كێ وای وت. ئه‌گه‌رنا هیچ ئه‌نجامی نابێت".
وتیشی:"كارێكی وامان كرد، میلـله‌ته‌كه‌مان توشی ته‌نگانه‌یه‌ك كرد به‌م ریفراندۆمه، بێ ئه‌وه‌ی بزانین له‌م كاته‌دا ریفراندۆم ئامانجی چیه؟بێ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی بكه‌ین، ئه‌گه‌رنا پێشتر پاڵپشتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی باشمان هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانمان له‌عیراق له‌ده‌ست دا".
راشگه‌یاند كه"ئه‌م دۆخی ریفراندۆمه كوردی هێنایه قۆناغی شكست، ئێمه پێشتر دۆخمان شتێكی تربوو ئێستاش شتێكی تره. به‌غدا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتوو مامه‌ڵه ده‌كات هه‌روایه ئێمه ئه‌و ناوچانه‌مان له‌ده‌ست دا".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "كورد له‌م كاته‌دا ته‌نها رێگای ئه‌وه‌یه كه په‌نا بباته به‌ر نێوه‌ندگیرێكی نێوده‌وڵه‌تی تا به‌غدا رازی بكات به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم".
PM:06:19:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت