جه‌عفه‌ر ئێمینكی: به‌مزووانه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری ده‌كرێت
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز -
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند "راوێژكردن له نێوان كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی و په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له زووترین كاتدا".
جه‌عفه‌ر ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "ده‌بوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 6 تشرینی دووه‌م بكرێت، به‌ڵام به ناچاری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌مان دواخست، چونكه هه‌م كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئاماده‌كاری ته‌واویان نه‌كردبوو، بۆیه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ دوو وه‌رزی یاسادانان درێژكرایه‌وه".
وتیشی: "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان خرایه ساڵی داهاتوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستاوه لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كردووه".
جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "جگه له ئاماده‌كاری ژماره‌یه‌ك لایه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند لایه‌نێكیش هه‌یه داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ناردووه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به مه‌به‌ستی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان ناردووه دوای راوێژكردنی ته‌واو، به‌مزووانه واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری ده‌كرێت، مه‌به‌ستیشمان له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبكات به پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گرنگ ده‌زانێت له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك زیانی پێنه‌گات، پێش ئاشكرا كردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرین".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌عفه‌ر ئێمینكی له‌باره‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، و وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روونیكرده‌وه كه"نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ندی به بۆچوونی خۆی هه‌یه له‌باره‌ی پۆسته‌كه‌یه‌وه و په‌یوه‌ستیش نییه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شدار ده‌بن".
جه‌عفه‌ر ئێمینكی ده‌ڵێت: "ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده گرنگ نییه، ره‌نگه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بێت هاوشێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له كاتی خۆی بۆ دروستكردنی ئه‌م كابینه‌ی هه‌شته‌مه كرا".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به داوای چه‌ند لایه‌نێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی رایگه‌یاند كه "ئه‌مه پرسێكی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، هه‌ر پرسێك ببێته پڕۆژه و بهێندرێته نێو په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات به پێچه‌وانه‌شه‌وه پرسه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ست نییه به ئێمه‌وه".
وتیشی: "ئێمه له‌بری پشتگیریكردنی به حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، زۆر ئه‌ركی قورسمان له‌پێشه ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار نه‌بن، زۆر ئه‌ستمه بتوانین ئه‌م ئه‌ركانه وه‌كو پێویست جێبه‌جێ بكه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئێمه به گومانه‌وه له‌و ده‌نگۆیانه ده‌ڕاونین كه ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی پێكبهێنن، ئه‌م هه‌وڵانه له‌و كه‌سانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پێشووتر ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوویان نه‌بووه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌یانه‌وێت شكستی خۆیان بخه‌نه ئه‌ستۆی كابینه‌ی هه‌شته‌م، هه‌وڵێكی له‌م جۆره به زیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و به سوودمه‌ندبوونی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
PM:05:46:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت