نزیكەی 282 هەزار دۆلار بۆ كڕینی محاویلەی كارەبای پارێزگای سلێمانی دابینكرا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
لەلایەن رێكخراوی بڕی 281 هەزار و 978 دۆلار لەلایەن رێكخراوی (یوئێن دی پی)یەوە بۆ كڕینی محاویلەی كارەبای ماڵان لە پارێزگای سلێمانی تەرخانكرا.

عومەر ئەحمەد ئەمین لەبری پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایگەیاندووە، بڕی 281 هەزار و 978 دۆلار لەلایەن رێكخراوی (یوئێن دی پی)یەوە بۆ كڕینی محاویلەی كارەبای ماڵان لە پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوە كە بەو بڕە پارەیە 32 محەویلە و پێداویستییە هاوپێچەكانی دابین دەكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆسەكە قۆناغەكانی تەندەرین و ئیحالەكردنی بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار تێپەڕاندووە و لەرۆژی 1/12/2017ەوە، كۆمپانیاكە بۆ دابینكردنی محەویلەكان دەستبەكاردەبێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیش سەرپەرشتی دەكات.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی عومەر محەمەد ئەمین، (یوئێن دی پی) بڕی 167 هەزار و 813 دۆلاری تەرخانكردووە بۆ (هەڵكەندنی یەك (بیری قوڵ) بۆ كەمپی ئاوارەكانی ناحیەی سورداش. دروستكردنی ژووری پەمپ و راكێشانی بۆری بۆ بیرەكە. دانانی رووناكی بۆ رێڕەو و شەقامی ناوەوە و دەوروبەری كەمپ و گەیاندنی كارەبا بۆ 200 خێمەی نوێ‌ بۆ ئاوارەكان) كە ئەوە سێیەم بیری قوڵە بۆ كەمپی ئاوارەكانی ناحیەی سورداش هەڵدەكەندرێت و لەداهاتووشدا دانیشتوانی ناحیەكە لێی سودمەند دەبن.


PM:04:12:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت