لێدوانی وەزارەتی كارەبا بۆ دابینكردنی كارەبای زستان

‌لۆگۆی وەزارەتی كارەبا

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بۆ وەرزی زستان دابینكردنی كارەبای نیشتمانی دەكەوێتە سەر خواست بۆ بەكارهێنانی، بەڵام هەوڵ دەدەن لە 10 كاتژمێر كەمتر نەبێتەوە.

محەمەد ئەمین هەورامانی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، مانگی رابردوو نزیكەی 20 كاتژمێر كارەبا دابینكرابوو، سەرەتای ئەم مانگەش نزیكەی 17 كاتژمێر كارەبا هەبووە، بەڵام ئێستا رەنگە 11 كاتژمێر هەبێت و لە كۆتایی مانگیشدا راپۆرتی كۆتاییان بۆ دێتەوە.

هەورامانی ئاماژەی بەوەكرد، بۆ وەرزی زستانیش دووبارە دەكەوێتە سەر خواست بۆ بەكارهێنانی و ئەگەر كارەبا زیادەڕۆیی نەكرێتەسەر، هەوڵ دەدرێت 10 كاتژمێر كارەبا دابین دەكرێت.

ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وەرزی سەرمادا و بەهۆی نەبوونی نەوتی پێویستە، هاوڵاتیان زیاتر سوود لە كارەبا دەبینن بۆ خۆگەرمكردنەوە.


PM:03:39:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 5740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو