په‌یكه‌ی (به‌رخودان) ده‌كرێته لۆگۆی زانكۆی كۆبانێ
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌یكه‌ری (به‌رخودان)ی زیره‌ك میره، كرایه لۆگۆی زانكۆی كۆبانێ له رۆژئاوای كوردستان.
هونه‌رمه‌ند زیره‌ك میره، بیرۆكه و دروستكه‌ری په‌یكه‌ری به‌رخودان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ په‌یكه‌ری (به‌رخودان) كراوه‌ته لۆگۆی زانكۆی كۆبانێ كه یه‌كه‌م زانكۆی رۆژئاوای كوردستانه، پێشتریش كراوه‌ته لۆگۆی شاره‌وانی كۆبانێ و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی ژنانی كۆبانێ له‌وانه‌ش (یه‌په‌ژه).
میره ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و مه‌یدانه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی لێ دانراوه ناوی مه‌یدانی گه‌ل بوو، به‌ڵام دوای دانانی په‌یكه‌ره‌كه شاره‌وانی ناویان بۆ مه‌یدانی به‌رخودان گۆڕیوه و به‌شێك له‌و كوڕ و كچانه‌ش كه ده‌ڕۆنه ژیانی هاوسه‌رگیری، له‌و مه‌یدانه وێنه ده‌گرن، به‌شێكی زۆر له یاده‌كانیش له‌وێ ده‌كرێته‌وه.
به‌لای زیره‌ك میرە جێی دڵخۆشییه كه په‌یكه‌ره‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه له رۆژئاوای كوردستان رێزی لێده‌نرێت و وتی "جێی خۆشاڵییه بۆ باشووری كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م و پاشان سلێمانی كه پایته‌ختی رۆشنبیرییه، چونكه ئه‌و په‌یكه‌ره دیاری پایته‌ختی رۆشنبیری بوو بۆ پایته‌ختی به‌رخودان".
ناوبراو ئاشكرایكرد، سبه‌ینێ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی جینۆساید و هونه‌ر كه له دادگای لاهای بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت.
ساڵی رابردوو په‌یكه‌ری به‌رخودان كه په‌یكه‌ری ژنێكی پێشمه‌رگه‌یه له شاری سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ی شاری كۆبانێ كرا ئه‌وه‌ش وه‌ك دیارییه‌ك بۆ شۆڕش و كۆڵنه‌دانی هێزه‌كانی په‌یه‌ده به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش و پاراستنی شاره‌كه‌یان.
هــ. ر
PM:03:14:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 12796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت