19 ترێله هاوكاری هەرێم بۆ لێقه‌وماوانی سه‌رپێڵ زه‌هاو داخڵی ئێران بوو
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
19 ترێله كۆمه‌ك هاوكاری خه‌ڵكی باشوری كوردستان له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه داخڵی كۆماری ئیسلامی ئێران بوو.
دڵشاد ئه‌نوه‌ر، رۆژنامه‌نووس و یه‌كێك له‌و چالاكوانانه‌ی به‌شداری كه‌مپه‌ینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی له ناوچه‌ی گه‌رمیان كرد به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19 ترێله كۆمه‌ك و هاوكاری خه‌ڵكی گه‌رمیان و هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین له‌ڕێگای مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه داخڵی خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه و بڕیاره له‌ڕۆژانی داهاتوودا به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو دابه‌ش بكرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگای كرماشانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژاند، هه‌مان بومه‌له‌رزه‌ش باشووری كوردستان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی هه‌ژاند، له كوردستانیش زۆرترین زیان به‌ر قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وت.
هــ. ر
PM:02:35:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت