پۆلیس: كارمەندێكی ئاسایشی سلێمانی خۆی خنكاند


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ كارمەندێكی ئاسایشی سلێمانی لە ماڵی خۆیدا بە پەت خۆی خنكاندووە و لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە دەستی پێكردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی رائید ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بنكەی  پۆلیسی راپەڕین ئاگادار كردوونەتەوە كەسێك بە ناوی (س، ص، ش) تەمەن ٣٨ ساڵ كە كارمەندی ئاسایشی سلێمانییە لە گەڕەكی راپەڕین لە ماڵی خۆیدا بە پەت خۆی خنكاندووە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادیی كراوە و بنكەی پۆلیسی راپەڕین پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەنجامداوە.


PM:01:34:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 5824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو