سێ ژن و پیاوێک بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ئاڵتوونی ساختەوە دەستگیرکران
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به ئاڵتوونی ساخته‌وه ده‌ستگیركراون كه دوو ژن و پیاوێكن و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئاڵتوونه ساخته‌كه‌دا گیراوه.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە: بەتۆمەتی مامەڵەكردن بەئاڵتونی ساختەوە، دوو ئافرەت و پیاوێك لەناو بازاری شاری سلێمانی دەستگیركران.
دەشڵێت: "ئەو سێ كەسە كە بەرەگەز عەرەبن، بڕێك ئاڵتونیان پێبووە و مامەڵەیان پێكردووە لەناو بازاری شاری سلێمانی، پاش ئاگادار كردنەوەی مەفرەزەكانی پۆلیس لەلایەن چەند ئاڵتون فرۆشێكەوە، تونرا هەرسێ تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێن و دەستیش بەسەر ئاڵتونە ساختەكەدا بگیرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبارەكان بەفەرمانی دادوەری نەهێشتنی تاوان بەندن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هــ. ر
PM:12:38:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 24908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت