پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری دزیكردنی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی كارو چالاكییە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەماوەی دوو هەفتەی رابوردودا چەندین كه‌س بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی جۆراوجۆر دەستگیركراون.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راكه‌یه‌ندراوێكدا ژماره‌ی تۆمه‌تاره‌كان و جۆری ئه‌و دزییه‌ی كردویانه‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بووه‌.

هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون كە دزییان لە چەند ماڵێك كردووه‌.

باندێكی پێنج كەسی دەستگیركراون كە حەوت دوكانیان لەناو شاری سلێمانی بڕیوەو چوار كێشەی دزینی ئاژەڵیشیان هەیە لەدەرەوەی شار.

دووتۆمەتبار دەستگیركراون كە كەلوپەلی بیناسازییان دزیوە.

دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە كە گیرفانی هاوڵاتیانیان بریوە.

سێ تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بە دزینی ئوتومبێبێل و ماتۆڕسكیل.

تۆمەتبارێكی بەرەگەز عەرەب دەستگیركراوە كە بڕی 330 هەزار دۆلار ی دزیوە، دواتر پارەكە گەڕێنراوەتەوە بۆ سكاڵاكار.

چوار تۆمەتبار دەستگیركراون لەسەر فێڵكردن.

تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بە مادەی 14ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

شەش تۆمەتبار دەستگیركراون كە هەستاون بە دزینی مۆبایل و لەچەند كێشەیەكی جیاوازدا.

هــ. ر


PM:12:21:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو