باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی راگه‌یاند و كۆی گشتی بارانبارینی ئه‌مساڵیشی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2017، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: له هه‌ولێر به‌رزترین پله 14، سلێمانی 10، دهۆك 10، كه‌ركوك 15 پله ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌شداوه: سبه‌ینێ هه‌ینی 24ی تشرینی دووه‌می 2017، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێك شوێن هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم كۆی گشتی بارانبارینی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كە لەم خشتەی خوارەوەدا ئاماژەی پێدراوە.
هــ. ر
AM:11:22:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 18240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت