كونسوڵگه‌ری ئێران له سلێمانی سوپاسی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كات
دیمەنێک لە پاشماوەی بوومەلەزەکەی سەرپێڵی زەهاو
وێستگه نیوز ـ
كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوڵاتیان و خێرخوازان ده‌كات بۆ ئه‌و هاوكاری و كۆمه‌كانه‌ی بۆ زیانلێكه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێران كۆیان كردبوه‌وه و له چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمه‌كه‌كان ره‌وانه كران.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كونسوڵگه‌ری ئێران‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: تیایدا سه‌ر كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی سوپاسی هاوڵاتییان ده‌كات، ده‌رباره‌ی كۆمه‌ك و یارمه‌تیه مرۆڤدۆستانه‌كانی خه‌ڵك و فه‌رمانگه و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له پارێزگای سلێمانی، ئیداره‌ی گه‌رمیان، شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه، قه‌ڵادزێ، پێنجوێن و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
سه‌ركونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "سوپاسی گه‌رمی هاوخه‌می و به‌ده‌مه‌وه چوون و یارمه‌تیه‌كانی هاوڵاتیانی ئازیزی پارێزگای سلێمانی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، به دڵنیایی ئه‌م هاوسۆزی و یارمه‌تیانه له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ناوچه به‌مه‌له‌رزه لێدراوه‌كان دا ده‌مێنێته‌وه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا 13 بارهه‌ڵگر له ماده‌ی خۆراك، پۆشاكی گه‌رم و پێڵاو، چادر و نایلۆن، پێویستی پزیشكی و ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و...هتد. له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری به هه‌ماهه‌نگی سه‌ركونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی و به‌رپرسانی مه‌رزی په‌روێزخان، بۆ ناوچه لێقه‌وماوه‌كانی بومه‌له‌رزه‌ی پارێزگای كرماشان ره‌وانه كران و بڕیاره چه‌ندین بارهه‌ڵگری دیكه‌ش ره‌وای ئه‌و ناوچانه بكرێن.
شەوی یەکشەممە 12ی تشرینی دووه‌می2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ناوەندی بوومەلەرزەكە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە، گوڕەكەشی لەنێوان 7 بۆ 7.6 پلەی رێختەر بووە.
هاوكات زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وت ناوچه‌كانی سه‌رپێڵی زه‌هاو، قه‌سری شیرین و كرماشان بوو، كه زۆرێك له خانووه‌كان به‌ته‌واوی وێران بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش له هاوڵاتییان گیانیان له ده‌ستدا.
هــ. ر
AM:10:23:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت