گۆڕان هه‌واڵی چه‌ند میدیایه‌ك رەت دەكاتەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێكی شاندی دانوستاندنكاری بزوتنەوەی گۆڕان هەواڵی چەند میدیایەك لەسەر كۆبوونەوەی گۆڕان و یەكێتی رەت دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، بزوتنەوەی گۆڕان سورە لەسەر هەڵوەشانەوەی حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی.


ئاسۆ مەحمود، ئەندامی شاندی دانوستاندنكاری بزوتنەوەی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا باسی لە هەندێك هەواڵ كردووە كە لە چەند میدیایەكدا بڵاوبوونەوە پەیوەست بە كۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و ستافی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، بەناوی سەرچاوەی نادیارەوە و دەڵێت "سەرتاپای هەڵبەستراوەو راست نییە".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجامدانی ریفراندۆم بەبێ تەدارەكسازی لەو كاتەدا هەڵەیەكی گەورەبوو، كە لەبری بەدەستهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ قەوارەی ئیداری و سیاسی هەرێمی كوردستانی خستە مەترسی گەورەوە، سەرباری لە دەستدانی لە سەدا پەنجای خاكی كوردستان.

ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "بەداخەوە شكستهێنانی حكومەتی هەرێم لە كەرتی نەوت و ئابووری سەربەخۆ و نەبوونی هێزێكی نیشتمانی، ئەركی راستكردنەوەی قۆناغەكەی دژوارتر كردوە".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لەو سۆنگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان سوربونی خۆی دوبارە دەكاتەوە بۆ هەڵوەشانەوەی حكومەت و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی، لە پێناو ئەو ئامانجانەی لە چەند رۆژی رابردوو بە ئاشكرا ئاماژەمان پێداوە، لە داهاتوودا تەواوی پڕۆەژەكە بۆ رای گشتی بڵاودەكەینەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە ئێواره‌ی دوێنێ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا و عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی، پڕۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ساز ده‌كه‌ن.

هــ. ر


AM:09:39:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 3284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو