ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا: چه‌ند دۆسییه‌ك ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا
وێستگه نیوز ـ
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌دووری ده‌زانێت به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكاته‌وه و باس له ناوه‌رۆكی سه‌ردانی شانده باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كات بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كان.
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌چه‌ند ته‌وه‌رێك كرد، له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌دا ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ لای حزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و وتی: "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بیكات، بۆ ئه‌مه‌ش فایلێكیان ئاماده‌كردوه كه زیاتر په‌یوه‌ندی به چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه تا بیبه‌نه به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن به‌ڵام له‌م كاته‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا به‌غدا ده‌رگای گفتوگۆكانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كاته‌وه یان نا؟".
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، وتیشی: "وه‌فده‌كه بۆچوونی حزبه‌كان له‌وباره‌یه‌وه وه‌رده‌گرن، ئێمه‌ش پێمان وتون ده‌بێت وه‌فده‌كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا بێت چونكه دیاره وه‌ك یه‌كێتی تێبینیمان له‌سه‌ر وه‌فده‌كانی پێشوو هه‌بووه، بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ناو وه‌فده‌كه به‌رامبه‌ر به‌غداش قورسایی كورد زیاتر ده‌كات ره‌نگه به‌غدا به‌شێوازێكی تر مامه‌ڵه بكات و سه‌یری وه‌فده‌كه بكات".
وتیشی: "هه‌موو ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه كه‌سانی حكومین و له‌حكومه‌ته‌وه ده‌ڕۆن، ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌رگای گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كرده‌وه، پێمان باشه گۆڕانیش له‌و وه‌فده به‌شداربێت".
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، باسی له هۆكاری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كرد و وتی: "ئێمه ماوه‌یه‌ك به‌غدامان ئیهمالكردبوو خۆمان دور ده‌گرت و نه‌ده‌چوینه به‌غدا ئیتر هه‌ڵه‌كه هی هه‌ردولا بوو هی ئێمه‌ی تێدابوو هی به‌غدای تێدابوو. به‌ڵام ئێستا ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی خۆمان ره‌نگی داوه‌ته‌وه و بوه‌ته واقیع به‌غدا هه‌مان مامه‌ڵه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كاته‌وه ئێستا پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا له‌خراپترین ئاستدایه كورد پێگه‌ی وه‌ك دوای روخانی رژێمی به‌عس نه‌ماوه به‌غدا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركه‌وتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات".
به‌بڕوای به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكاته‌وه و وتیشی: "له‌م كاته‌دا كه عیراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڕوات له‌و باوه‌ره‌دا نیم عه‌بادی شه‌قامی عیراقی و عه‌ره‌بی له خۆی دوربخاته‌وه و دابنیشێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی، چونكه عه‌بادی خۆی بۆ هه‌مان پله و پۆست ئاماده‌كردوه و ئێمه‌ش به‌و ریفراندۆمه شه‌قامی عه‌ره‌بیمان له‌خۆمان دوورخسته‌وه".
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكاته‌وه ئه‌وا ته‌نها بۆ یه‌ك شته ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شه‌قامی عه‌ره‌بی بڵێت كوردمان وا لێ‌كرد ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه نه‌ك دادگای فیدراڵی وای وت و كێ وای وت. ئه‌گه‌رنا هیچ ئه‌نجامی نابێت".
"كارێكی وامان كرد، میلله‌ته‌كه‌مان تووشی ته‌نگانه‌یه‌ك كرد به‌م ریفراندۆمه، بێ ئه‌وه‌ی بزانین له‌م كاته‌دا ریفراندۆم ئامانجی چیه؟ بێ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی بكه‌ین، ئه‌گه‌رنا پێشتر پاڵپشتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی باشمان هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانمان له عیراق له‌ده‌ستدا." ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی وای وت."
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتیشی: "ئه‌م دۆخی ریفراندۆمه كوردی هێنایه قۆناغی شكست، ئێمه پێشپر دۆخمان شتێكی تربوو ئێستاش شتێكی تره. ئه‌وان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتوو مامه‌ڵه ده‌كات هه‌روایه ئێمه ئه‌و ناوچانه‌مان له‌ده‌ست دا."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت، "كورد له‌م كاته‌دا ته‌نها رێگای ئه‌وه‌یه كه په‌نا بباته به‌ر نێوه‌ندگیرێكی نێوده‌وڵه‌تی تا به‌غدا رازی بكات به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم".
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌دا ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، باسی له ره‌خنه‌كانی حزبه‌كه‌ی كرد له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت و وتی: "راسته ره‌خنه‌مان هه‌یه له‌حكومه‌ت، به‌ڵام ره‌خنه‌كان به‌ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی حكومه‌ت نیه به‌ڵكو وه‌ك حزب خه‌تای ئێمه‌شی تێدایه كارێكی وامان كردووه حكومه‌تمان له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه جێ هێشتووه به‌رنامه‌ی حزبه‌كه‌ی پێناده‌ین بڵێین بڕۆ كاك قوباد تۆ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌مه به‌رنامه‌ی یه‌كێتیه له‌ناو حكومه‌ت جێ به‌جێی بكه".
هــ. ر
AM:08:56:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت